چالاکیه‌کانی لقی ڕانیه‌

    1. به‌رواری (13/8/2013) له‌ باره‌گای لق پێشوازی کرا له‌ چه‌ند زانایه‌کی ده‌ڤه‌ری بیتوێن که‌ سه‌ردانی لقیان کردبوو ، گڤتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند شتێکی هه‌نووکه‌یی کرا ، له‌وانه‌ دڵخۆشی زانایان به‌به‌شداریه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵک له‌ ڕه‌مه‌زاندا بۆ به‌ندایه‌تی له‌ مزگه‌وته‌کان تایبه‌ت شه‌وانی قه‌در که‌ زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کان واڵا بوون و خه‌ڵک عیباده‌تی تێدا ده‌کردوو بێ هیچ گرفتێک مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێکرا و جه‌ژن به‌ خۆشیه‌وه‌ هات و خه‌ڵکی به‌ ڕوحێکی برایانه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یان له‌یه‌کتر کرد .

     2. به‌رواری (15/8/2013) شاندێکی لق به‌شداری کرد له‌و بانگهێشته‌ی که‌ مامۆستا شێخ له‌ بناری قه‌ندیل ئه‌نجامی دابوو هه‌ر له‌و بانگهێشته‌دا سه‌ردانی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک کرا و مه‌قه‌ڕێکی په‌که‌که‌ش به‌سه‌ر کرایه‌وه‌ ، شایه‌نی باسه‌ له‌و بانگهێشته‌دا ئه‌وقاف و زانایانی بیتوێن و پشده‌ر تێیدا به‌شدار بوون ، که‌ ساڵانه‌ مامۆستا شێخ ئاماده‌ی ده‌کا.

     3. به‌رواری (17/8/2013) شاندێکی لق پێشوازی کرد له‌ به‌ڕێز (د.محسین عبدالحمید) که‌ جه‌نابیان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (م.عبدالقادر) ی هه‌ڵۆنه‌یی بانگهێشت کرابوو به‌ بۆنه‌ی ته‌واو بوونی له‌ خوێندنی به‌کالۆریۆس له‌ موصل ، شایه‌نی به‌سه‌ ئه‌م بانگهێشته‌ زۆرینه‌ی زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌ر ی گرتبۆوه‌ ، که‌ هه‌ر له‌م بانگهێشته‌ چه‌ند ووته‌یه‌کی تێدا پێشکه‌ش کرا که‌ ڕاگه‌یاندنی لق سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد له‌وانه‌ به‌ڕێز (م.عبدالله) ی زه‌نگڵ وته‌ی هه‌ردوو لقی پشده‌ر و ڕانیه‌ی پێشکه‌ش کرد ، ئه‌مه‌ و ته‌واوی میوانه‌کان نیوه‌ڕۆ له‌به‌ر خوانی (م.عبدالقادر) نانی نیوه‌ڕۆیان خوارد .

    4. پاشنیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ لقی ڕانیه‌ و پشده‌ر به‌یه‌که‌وه‌ سه‌ردانی لقی (11) پارتی دیموکڕاتیان کرد به‌ بۆنه‌ی (16)ی ئاب ، یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکڕاتی کوردستان.