كەلار : شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 19/8/2013 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیان و ئەندامێتی هەریەكە لەبەڕێزان مامۆستا مەلا سەلام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی و مامۆستا مەلا عومەر فارس كارگێڕانی لق ، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردساتان سەردانی لقی 22 ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن بەرپرس و كادیرانی لقەكەوە بەگەرمی پێشوازی كران ..

سەرەتا مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری لە ووتەیەكدا پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرس و كادیرانی پارتی كرد لە سنورەكە و تیشكی خستە سەر ساتە وەختەكانی دامەزراندنی ئەوپارتەو هیوای خواست زیاترو زیاتر خزمەت بە دۆزی كورد بكەن و سینگ فراوانتر بن لەبەرخۆدان و سازش كردن لەسەر پرسە نەتەوایەتیەكان

پاشان بەڕێز ئەكرەم صاڵەح لێپرسراوی لقی 22 ی پارتی سوپاسی سەردانی شاندی زانایانی كردو بەگەرمی بەخێری هێنان و تأكیدی لە درێژەدان بەخزمەت كردەوەو ڕۆڵ و پێگەی زانایانی ئاینیشی بەرزنرخاند لە كۆمەڵگەی كوردیدا

هەرهەمان رۆژو لە ڕێگەی ڕادیویی تەواورەوە لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان لەمیانەی بەرنامەیەكدا تیشكی خستە سەر ماف و ئازادییەكانی خوشكان و ئافرەتان و  ڕێككارەكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەریان و هۆكارو دەرەنجامەكانی .