ئا: راگه‌یاندنی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان.
شه‌وی (25) ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كۆتایی به خولی پێشبڕكی قورئانی پیرۆز هێنا، كه ساڵانه بۆ قورئانخوێنانی سنووره‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووانی زیاتر سه‌رسام كرد، منداڵێكی شه‌ش ساڵانه بوو، كه پێنج جوزئی قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر بوو.
ئه‌و منداڵه ناوی عبدالرحمن عمر عبدالله یه‌و، له دایكبووی ساڵی 2004ه‌و، ئه‌مسال ده‌چێته قوتابخانه، دانیشتووی گه‌ره‌كی وه‌ستا ره‌جه‌به له سۆران، كه به ئه‌سل خه‌ڵكی قه‌لادزێیه‌و، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی دایك وباوكێكی دیندارو خواپه‌رسته، توانیوه‌تی به‌و ته‌مه‌نه بچوكه‌یه‌وه ته‌نها له‌ماوه‌ی سالێك و چوارمانگ پێنج جوزئی قورئان زۆر به ڕه‌وانی له‌به‌ر بكا‌و، چه‌ندین خه‌لات به‌ده‌ست بهێنێ.
له وه‌لامی پرسیارێكدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خولیابوونی به له‌به‌ركردنی قورئان‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی یارمه‌تیان داوه، عبدالرحمن گووتی: دایك باوكم و مامۆستاكه‌م زۆر یارمه‌تی ده‌رم بوون و هاوكارمن به‌تایبه‌ت دایكم رۆژانه یارمه‌تیم ده‌داو مراجه‌عه‌م پێده‌كاته‌وه، خۆشم زۆرم حه‌ز له قورئانه‌و، هیوادارم خوا یارمه‌تیم بدا بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو قورئان له‌به‌ر بكه‌م.
|