یەكێتی زانایان داوای هاتنی رێكخراوە خێرخوازیەكان دەكات

لە بانگەوازێكدا یەكێتی زانایانی ئایینی ئبسلامی كوردستان داوا لە سەرجەم كۆمەڵە‌و رێكخراو‌و دەزگا خێرخوازیەكانی جهانی عەرەبی‌و یئسلامی دەكات بەشداری بكەن لە بە هاناوەچوونی ئاوارە‌و دەركراوەكانی سوریا لە كوردستانی عێراقدا.

لە بانگەوازەكەدا یەكێتی زانایان قۆناغی ئێستای سوریا بە پیر رێكخراوەكان دەهێنێتەوە، كە لە ئەنجامی ئەو بار‌و دۆخەی بەسەر سوریا هاتووە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە تووشی نەهامەتی‌و دەربەدەری زۆر بوونە، كە ئەمەش زۆرێك لەو خەڵكانەی ناچار كرد بۆ رزگاربوون لە دەست ئەم جەنگە دژوارە روو بكەنە هەرێمی كوردستان، كە ئێستا زیاتر لە  دوو سەد هەزار كوردی ئاوارەی كوردستانی سوریا لە هەرێمی كوردستان هەیە.

لەم سۆنگەوە بە ناوی زانایانی ئایینی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرجەم رێكحراو‌و دەستەی خێرخوازی‌و دەزگا مرۆییەكانی جیهانی عەرەبی‌و ئیسلامی دەكەین پەلە بكەن لە بە پیروەهاننی ئەو ئاوارە‌و لێقەوماوانە‌و، لەو ژیانە كۆلەمەرگیەی بەسەریان هاتووە رزگاریان بكەن، كە زیاتر لە دوو سەد هەزار كەس دەبێت‌و ئەم رێژەیەش لە زیادبوونی بەردەوام دایە.