یەكێتی زانایان ساڵیادی رابیتەی ئیسلامی پیرۆز دەكات

ئەمڕۆ سێشەمە (20/8/2013) مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان بەشداری كرد لە ئاهەنگی ساڵیادی رابیتەی ئیسلامی كورد، كە لە هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا رێكخرا.

سەرۆكی زانایان وێڕای پیرۆزباییكردن لە دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد‌و تەواوی ئەوانەی لەم رێكخراوە خێرخوازیە كار دەكەن، هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن‌و، هیوادار بوو رابیتەی ئیسلامی كورد لە كارە خێرخوازیەكانی بەردەوام بێت‌و خوای مەزن پشت‌و پەنای كارە جوان‌و چاكەكانیان بێت.