لقی سۆران كەمپینەكانی هەلمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك بەسەردەكاتەوە

ڕاگەیاندنی لقی سۆران

لەسەردانێكیاندالەهەردوو قەزای سۆران‌و رواندوز، لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بنكەكانی هەلمەتی كۆكۆدنەوەی كۆمەك بۆبراكوردەكانی رۆژئاوای كوردستانی بەسەركردەوە،لەوسەردانەدا سوپاس‌و پێزانین‌و هاوكاری‌وپالپشتیان بۆبنەكەكان دەربڕی‌و ستایشی ئەوخێرو مەندو بەرێزانەیانكردكەلە كۆكردنەوەو هاوكاریەكە بەشداری دەكەن‌و، هانی هاوولاتیانیاندابۆزیاتر پشكداریكردن لەوهەلمەتە ئاینی‌ونەتەوییە كەبەئەركی سەرشانی هەموولایەكیان زانی بۆبەدەنگەوە چوونی نەهامەتی‌وئازارەكانی براكوردەكانی رۆژئاوا،

لەلایەن خۆشیانەوە سەپەرشتیارانی بنكەكان ئامادەیی‌وبەشداریكردنی زانایانی ئاینیان بەگرنگ زانی بۆزیاترهاوكاری كردنی بنكەكان لەلایەن هاوولاتیانەوە  كەهەمیشە لەوبۆنانەداخەلكی كوردستان بەگەرم‌و گوڕیەوە دەستی یارمەتیان درێژبووە.

شایەنی باسە شاندی لقی سۆران بەسەرۆكایەتی مامۆستامەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق ‌وهەروەهایاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران پێكهاتبوو.