كەلار: ڕێكخراوی ژینگەیەكی تەندروست و سەوز لەكوردستان بەهاوكاری رێكخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان مینی كۆنفرانسێك سازدەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 21/8/2013 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان  بەسەرپەرشتی ڕێكخراوی ژینگەیەكی تەندروست و سەوز لەكوردستان و بەهاوكاری ڕێكخراوی ژینگەپارێزی كوردستان‌و بەبەشداری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و، لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان و، نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و، لایەنەپەیوەندیدارەكان مینی كۆنفرانسێكی لەژێرناونیشانی [ سیاسەتی نیشتمانی بۆ ژینگەیەكی تەندروست ) ڕێكخست.

پاش وتاری ئیدارەی گەرمیان، وتاری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانەوە پێشكەش كراو تیایدا باسی لە پێویستی پاراستنی ژینگەی وڵات كرد و تیشكی خستە سەر گرنگیدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەو پرسە،

دواترش چەندین وتارو  بڕگەی دیكە پێشكەش كران كە سەرجەمیان خۆی لە گرنگیدان بەپرس‌وپاراستی ژینگە دەبینیەوە .