لقی سلێمانی یەكێتی زانایان پێشوازی كرد لە نوێنەری (شێخ محمدكەسنەزانی)

ڕۆژی سێشەممە بەواری 20/8/2013 لقی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و، جێگر و چەند كارگێڕ لقێك پێشوازیان كرد لە نوێنەری بەڕێزجەنابی(شێخ محمد شیخ عبدالكریم كەسنەزانی) كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا حمید ڕەباتی‌و دكتۆر عبدالسلام و ابو حكیم، لە دانشتنێكدا سەرەتا بەڕێز مامۆستا نجم الدین بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و لە نزیكەوە هەواڵی تەندروستی شێخی لێپرسین و هیوای لەش ساغی و چاكبونەوەی بۆ خواستن، لەبەرامبەردا شاندی میوان سڵاو و ڕێز و پێزانینی شێخی بە ستافی لق و زانایانی سلێمانی ڕاگەیاند، وە لە هەمانكاتدا لەسەر داوای شێخ شاندی میوان دیاریەكیان بەخشی بە گشت ستافی لق و كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئامادەبوو. دیاریەكە بریتی بوو لە (تفسير قرآن العظيم للامام الحافظ عماد الدين ابو الفداء ابن كثير القرشي) كە لە چوار بەرگ پێكهاتووە، لە كۆتاییدا مامۆستا نجم الدین سوپاسی هەڵویست و بەسەركردنەوەكانی شێخی كرد و بەڕێزەوە شاندی میوان بەڕێكران.