لقی ڕانیه‌ له‌ سه‌ردان و له‌ به‌شداریه‌کدا

ڕاگه‌یاندنی لق/

     1. به‌رواری(19/8/2013) لقی ڕانیه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ردانی جێنشینی قه‌ڵادزه‌ی کرد که‌ به‌ڕێز (به‌رهه‌م احمد حمه‌ڕشید) تازه‌ ده‌ست به‌کار بووه‌ ، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان ، که‌ ماوه‌یەک به‌ڕێزیان قایمقامی ڕانیه‌ بوو ، به‌ڕێزیان زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی کرد و کاری زانایانی به‌کارێکی بێ وێنه‌ وه‌سف کرد ، ووتی زانایان زۆر ماندوون شه‌و و ڕۆژ جه‌ژن هه‌ینی له‌ خۆشی و ناخۆشیدا به‌شداری کاری خه‌ڵکن ، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر ئاگامان لێیان بێت ، پرسیاری کرد بۆچی مامۆستایانی ئایینی ده‌رماڵه‌ی ختوڕه‌تی نیه‌ ، ئه‌مه‌و شانده‌که‌ ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان کرد و به‌رزیان نرخاند.

 

     2. ئێواره‌ی (20/8/2013) شاندێکی لقی ڕانیه‌ به‌شداری کرد له‌ ڕێزلێنانێک که‌ بۆ زانایانی ئایینی ساز کرابوو له‌ مه‌ڵبه‌ندی (5)ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لایه‌ن لقی ڕانیه‌ی مه‌کته‌بی زانایانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی ئاگالێک بوون و له‌یه‌کتر نزیکبوونی یه‌کدی.

شایه‌نی باسه‌ چه‌ند زانایه‌کیش به‌شدارکران له‌ دابه‌شکردنه‌که ، له‌وانه‌ به‌ڕێز (م.عبدالله)  به‌رپرسی لق وه‌ (م.حسن) سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی فه‌توا و به‌ڕێز (م.عمر) کارگێڕی لق و (م.حمدامین) ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا ئه‌م ریز لینانه بۆهۆی خۆشحالی زانایانی دەڤه‌ره‌که‌‌.‌