لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رێز لە مامۆستایانی ئاینی دەگرێت

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، ڕێزلێنان دەبەخشێتە شەش زانای ئاینی .

بەمەبەستی بەرز ڕاگرتن و نرخاندنی هەوڵ و ماندووبونیان ، سەر لە بەیانی 21/8/2013 شێخ نیاز راغب دێگەیی ، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە شەش زانای ئاینی ناوشاری هەولێر ، بەرامبەر ئەو خزمەت و ماندووبونەی پێشكەشیان كردووە ، بەمزگەوت و موسڵمانان بە درێژایی تەمەنیان و سوپاس و پێزانینی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاڕاستە كردن و هیوای خواست بە تەمەنێكی درێژتر و تەندروستی باشتر زیاتر بەردەوام بن ، لە خزمەت گەیاندن بە مزگەوت و كۆمەڵگەی كوردەواری.