چۆمان: لقی سۆران بەشداری كردنەوەی مزگەوتێك دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

بەرواری 21/8/2013لە ناحیەی گەلالەی سەربەقەزای چۆمان لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەیاوەری ئەوقافی سۆران بەشداریان لەكردنەوەی مزگەوتێكداكرد،

ئەمەولەڕێورەسمی كردنەوەكەدابەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەناوی لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران وتەیەكی پێشكەشكردو تیایداوێرای پیرۆبای لەدانیشتوانی گەرەكەكە، رۆل ‌وگرنگی مزگەوتی لەپَیگەیاندنی كەسایەتی ئاینی‌وئەدەب‌وبواری پەروەردەی چارەسەركردنی كێشەكۆمەلایەتیەكان  بەبایەخەوە خستەروو، هەرلەمیانەی وتەكەیدا تیشكی بەكورتی تیشكی خستە سەربارودۆخی ئەمرۆِی كوردستان‌و هانی هاولاتیانیدابۆپشكداریان لەهەلمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك‌و هاوكاری بۆكوردانی رۆژئاواو یارمەتیدانیان بۆرزگاركردنیان لەوئازارو مەینەتیەی كەتوشی هاتوون ،

لەدوایشدا رێورەسمەكە بەچەندسروودێكی ئاینی كۆتای پێهات.

لەلایەكی ترەوە لەقەزای چۆمان‌و گوندی زینوە هەمان شاند سەردانی كەسایەتی ‌وپیاوماقولی بالەكایەتی بەرێز شێخ مستەفا زینوەی كردو لەنزیكەوە لەهوالی تەندروستی بەرێزیان پرسی ‌وبوە جێگەی خۆشحالی‌و سوپاسی بەرێزیان.

شایەنی وتنەجگەلە شاندەكەی لقی سۆران كەلەسەرۆكی لق بەرێزمەلاخالدمەلەكی ‌وكارگێران پێكهاتبوو هەریەك لەناوچەی چۆمان‌و رێكخراوی قەسرێی زانایان یاوەری شاندەكە بوون .