لقی سۆران ئامادەی كۆبونەوەیەكی ئەوقافی سۆران دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

پێش نیورۆی ئەمرۆ22/8/2013لەهۆلی بۆنەكانی ئەوقاف،لقی سۆرانی یەكێتی زانایان ئامادەی كۆبونەەوەیەك بوو كەبەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەمەستی ئاگاداربوون لەبارودۆخی ئەمرۆی كوردستان‌و ئاگاداركردنەوەی وتاربێژان بۆهاندانی خەلك بەمەبەستی یارمەتی دانی براكوردەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و بەهاناوەچونیان بۆهاوكاری كردنیان‌و،هەروەهاباسكردنی چەندین بابەتی تر كەپەیوەستبوون بە كاروچالاكیەكانیان بۆوتاربێژانی ناوچەكەی سازكردبوو،

هەروەك لەكۆبونەوەكەدادوای پێشكەشكردنی وتەكانی هەریەك لەمەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران‌و م مەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لق سەبارەت بەرووداوەكان‌وچۆنیەتی هاوكاری كردنی براكوردەكانی كوردستانی رۆژئاوا،كۆبونەوەكە بەچەندین پێشنیارو سەرنجی ئامادەبوان كۆتای هات.