مامۆستا مەلا جەمیل رۆستایی كۆچی دوایی كرد

دوێنێ‌ شەمە 24/8/2013 بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە مامۆستا مەلا جەمیل روستایی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا مەلا جەمیل مرۆڤێكی دیندار‌و هێمن‌و ئارام بوو، ماوەیەكی زۆرە نیشتەجێی كۆمەڵگەی شاوێسە، دوێنێ‌ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا‌و، شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان لە گۆڕستانی شاوێس بە خاك سپێر درا.

بەم بۆنەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا دەكەین‌و، لە خوای گەورە داواكارین مامۆستا بخاتە ژێر رەحمەتی خۆیی‌و بە بەهەشتی شاد بكات‌و، سەبووری خانەوادەكەشی بدات.