پەیمانگەی زانستە ئیسلامیەكان قوتابيان وەردەگرێت

پەیمانگاەی زانستە ئیسلامیەكانی هەولێر ئاگاری قوتابیان دەكاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی خوێندن لەم پەیمانگایەیان هەیە، دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ پێشكەشكردنی داواكاری وەرگرتن یان پڕكردنەوەی فۆرمی پێویست.

لە راگەیاندنەكەی پەیمانگا هاتووە: ئاگادارتان دەكەینەوە، كە پەیمانگەی زانستە ئیسلایمەكانی هەولێر/ بەیانیان، دەست بە دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی قوتابیان دەكات بۆ هەردوو بەشی (ئامادەیی پێشنوێژ‌و وتارخوێنان)‌و بەشی (پەروەردەی ئیسلامی) بۆ دەرچووانی ئامادەیی ئیسلامی‌و هەردوو بەشی زانستی‌و وێژەیی لە بەرواری (18/8/2013) تاكو (25/9/2013)، تاونیشان: هەولێر، شەقامی شەست مەتری، تەنیشت مزگەوتی حاجی موراد.