راگه‌یاندنی لقی سۆرانی یه‌كێی زانایان:
شه‌وی شه‌ممه‌ی25ی ره‌مه‌زان به‌رامبه‌ر 4/9/2010 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا ملا عبد الله ملا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ریدا كه تیایدا جگه له ئاماده‌بوونی به‌رپرس و كارگێرانی لقه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بوونی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌مزگه‌وتی (گه‌وره‌ی شه‌هیدان)كۆتایی هێنابه پێشبڕكێی قورئانی پیرۆز، تیایدا وتاری هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وبهڕێزكرمانج عزت قایمقامی قه‌زای سۆران پێشكه‌شكرا، كه هه‌ر یه‌كه‌یان خۆشحالی و پیرۆزبایی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و جۆره خولانه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی سۆران خواست و له كۆتایشدا ده‌رچوانی پێشبڕكێكه به چه‌ند دیاری جۆراو جۆر خهلاتكران.
هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی 3/9/2010به‌رامبه‌ر 24ی ره‌مه‌زان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له‌ئێواره خوانێك، كه له لایه‌ن ئه‌وقافی سۆرانه‌وه ڕێكخرابوو.
شایانی باسه هه‌موو سالێك له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ئه‌وقافی سۆران بۆ زانایانی سنووره‌كه‌ی ئه‌و جۆره خوانانه به مه‌به‌ستی ئیفتاركردنه‌وه ساز ده‌كات.
|