لقی سۆران كەمپی بێخمەی كوردانی رۆژئاوای بەسەركردەوە

راگەیاندنی لقی سۆران

دوێنێ بەرواری 25/8/2013 شاندێكی لقی سۆران هاورێ لەگەل بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران‌و ناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان، بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری‌و یارمەتیەكانیان كەمپی بێخمەی كوردانی رۆژئاوایان بەسەركردەوە.

شایەنی وتنە بەگەیشتنیان بۆكەمپەكە لەلایەن احمد قادر بەرێوەبەری ناحیەی خەلیفان‌و دەستەی سەرپەرشتیاری دابەشكردنی كۆمەكەكان بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەوبەسەركردنەوەیەدا ئەوكۆمەك‌و هاوكاریانەی لەرێگەی مزگەوت‌ومامۆستایانی ئاینی سنورەكە كۆكرابونەوە گەیەنرانە دەستەی سەرپەرشتیارودواتریش لەلایەن مامۆستام خالدمەلەكی بەرپرسی لق‌و، مەلاویسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەسەركەمپەكەدا دابەشكران ،كەبوە مایەی خۆشحالی براكوردەكان لەوكەمپەدا.

هەروەك بەوبۆنەشەوە لەلایەن دەستەی سەرپەرشتیارەوە سوپاس‌و پێزانین ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی كرا، كەرۆلی گرنگیان بینیوە لەدابین كردنی كۆمەك‌و هاوكاری بۆ كەمپەكانی نێشتەجێی ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا.