لقی سلێمانی بەشداری كۆبوونەوەی گشتی حاجیانی سلێمانی دەكات

ڕاگەیاندنی لق / مەلا محمد كەلقەسماقی

بە مەبەستی لە نزیكەوە بەئاگابوون لە حاجیانی ئەمساڵ بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەممرە ی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەرایەتی حەج و عەمرەی سلێمانی كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ حاجیانی ئەمساڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە مزگەوتی حاجی احمدی شەمەیی بەست .

شایەنی ووتەنە , نوێنەری لقی سلێمانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا عەتا پێنجوێنی جێگری لق و مامۆستا محمد كەلقەسماقی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی  حەج و عەمرە بەشداریان كرد.

سەرەتای دەستپێكردنی دانیشتنەكە بە چەند ئایەتێك  لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد. پاشان وتەی لقی زانایان لە لایەن مامۆستا عەتا جێگری لقەوە پێشكەش كرا , و لە ووتەكەیدا سوپاس و پێزانینی زانایانی لقی سلێمانی بە بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەممرە ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و وە ئامادەیی هەموو هاوكاریەكی یەكێتی زانایانی دەربڕی بۆ بەرێوبەرایەتیەكە و سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان .

پاشان هەریەك لە بەڕێزان حاجی وشیار بەرێوبەری حەج و عەممرەی سلێمانی و حاجی شێخ قاسم بەرزنجی بەڕێوبەری گشتی حەج و عەممرەی هەرێمی كوردستان و حاجی ئەكرەم یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی حەج و عەممرە بە كومەڵك پێشنیار و داواكاری و ڕێنمونی بۆ حاجیانی بەڕێز كۆتایان بە دانیشتنەكە هێنا.