لێژنەی فەتوای سلێمانی لە گۆڕستانێكی كۆن دەكۆڵێتەوە

ڕاگەیاندنی لق / مەلا محمد كەلقەسماقی

ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 25/8/2013 لیژنەیەكی پێكهێنراو لە لقی سلێمانی بەرێز مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و مەلا عەتا پێنجوێنی جێگری لق و مەلا ابراهیم  و مەلا سعید و مەلا محمد و مەلا عباس كارگێڕانی لق و بەڕێزان د. احمد شافعی سەرۆكی لێژنەی فەتوای باڵای سلێمانی و مامۆستا اسماعیل دێرەیی و مامۆستا عبدالله پەرخی ئەندامانی لێژنەی فەتوای باڵا پێكهینرا بۆ كەشفكردن و سەیركردنی زەویەك لەگوندی كەڵكەسماق كە لەپێشتردا گۆڕستان بووە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 200 ساڵ لەمەوبەر كە ئاسەواری گۆڕستانی پێوەدیار نەماوە, بەمەبەستی بەكارهێنانی بۆ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە گوندەكەدا . لە كۆتاییدا لیژنەكە ڕایانگەیاند دوایی پرس و ڕاوێژكردنی گشت ئەندامانی لێژنەی فەتوا بڕیاری كۆتایی دەردەكەن.