لقی سلێمانی سەردانی خانەقای كەڵكەسماق دەكات

ڕاگەیاندنی لق / مەلا محمد كەلقەسماقی

بەمەبەستی بەسەركردنەوە و بەهێزكردنی پەیوەندیەكان ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 25/8/2013 شاندێكی زانایانی لقی سلێمانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و چەند كارگێڕ لقێك و بەڕێزان د.احمد شافعی ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان و مامۆستا اسماعیل دێرەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی زانایان سەردانی بەڕێز كاك شێخ هاوڕێ ی كاكە حەی مامە ڕەزا یان كرد لە خانەقای كەلقەسماق.

لەبەرامبەردا بەڕێزیان پێشوازیەكی گەرمیان لە شاندی زانایان كرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەكەی شاندی زانایان و ڕاشی گەیاند كە هەمیشە زانایان پێشەنگی توێژەكانی كۆمەڵگابوون بە تایبەتی پەیوەندی زانایان لە دێر زەمانەوە بە شێخانی تەریقەت و تەكیە و خانەقاكان هەمیشە پتەو بووە. وە شاندەكەی زانایان بۆ خوانی نیوەڕۆ لە خانەقای كەلقەسماق بوون. لە كۆتاییدا شاندی زانایان لە لایەن بەڕێز كاك شێخ هاوڕێ وە بەڕێزەوە بەڕێ كران.