لقی رانیه‌ کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجامدا

راگه‌یاندنی لق

به‌رواری(25/8/2013) به‌ ئاماده‌بونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌کان کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا ، سه‌ره‌تا به‌چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێکرد ، دواتر به‌رپرسی لق به‌ڕێز (م.عبدالله) وێڕای به‌خێر هێنانی ئه‌ندامان ، ده‌ست خۆشی کار و چالاکیه‌کانی لێکردن ، دواتر ئه‌م خاڵانه‌ خرانه‌ ڕوو :.

      1. باس له‌وه‌کرا که‌ یه‌کێتی زانایان خزمه‌ت به‌دین و نیشتیمان ده‌کات هاوڕاشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر و بۆچونه‌  بۆیه‌ پیویسته‌ خزمه‌تی نیشتمان بکه‌ین.

     2. ڕه‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گیرێ له‌وه‌ی هه‌ندێ شت کاری زانایان نیه‌ و داواش ده‌کرێ که‌ زانایان جێ به‌جێی بکه‌ن ده‌بێ بۆ ئه‌مه‌ پلانیک هه‌بێ.

    3. به‌شدرای کردن له‌ ده‌نگدان و هاندان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی باش بێته‌ پێش له‌ په‌رله‌مانی داهاته‌دا تا یبه‌ت کازانایان خۆیان کاندید کردوه‌ .

     4. گفتۆگۆ کرا له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ دێته‌ سه‌ر ڕێی زانایان و تایبه‌ت لقی رانیه‌ و ڕێگه‌ چاره‌یان بۆ دیاری کرا .

     5. ده‌ست خۆشی له‌زانایان بۆ هاندانی خه‌ڵک بۆ هاوکارانی کوردانی ڕۆژئاوا وسه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد  که‌بریاره‌ ئه‌نجام بدرێ.

     دواتر ڕاپۆرتی ناوچه‌کان خوێندرایه‌وه‌ و گفتۆگۆی له‌سه‌ر کرا و کۆبونه‌وه‌که‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی پێهات.