راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2/9/2010 و به ئاماده‌بو‌ونی مامۆستا (وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگا‌وی) لێپرسرا‌وی لق و ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی ئایینی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایانی سنوری لقی چه‌مچه‌ماڵ و نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حیزب و ڕێكخرا‌وه‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نا‌وچه‌كه، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و وه‌ك ده‌ستخۆشی و ماند‌ونه‌بونییه‌ك له زانایانی ئایینی، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشی به (52) مامۆستای ئایینی سنوره‌كه، كه زۆربه‌یان وتار خوێن بو‌ون و هه‌ندێكێشیان له‌و زانا ئاینی یه ڕیش سپیانه بو‌ون كه چه‌ندین ساڵه له بواری فه‌توا‌و خزمه‌ت كردنی موسڵماناندا كارده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه له دابین كردنی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گر‌وپه‌كانی كۆمپانیای به‌ڕێز ها‌وكاری لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان بو‌و .
له باره‌ی هه‌ست و سۆزی ئه‌و زانایانه‌ی كه ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه بو‌ون چه‌ند مامۆستایه‌ك خۆشحاڵیان ده‌ربڕی له‌وانه مامۆستا مه‌لا شاخه‌وان وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی سه‌نگا‌و وتی :
ده‌ست خۆشی له لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م كه درێغیان نه‌كرد‌وه له خزمه‌تی زانایانی سنوره‌كه‌و ئه‌م كاره‌ش نمونه‌ی كار‌وپڕۆژه‌كانی ساڵانی پێشو‌وی یه‌كێتی زانایانی چه‌مچه‌ماڵه كه ساڵانه ئه‌گه‌ر به‌هاره گه‌شتێكیش بێت زانایانی ئاینیتان به‌سه‌ر كردۆته‌وه و ئه‌م خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه یه‌كه‌م جاره ده‌یبینم له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و هیوادارین نمو‌ونه‌ی ئه‌م كارانه زۆربێت وه ئێمه به‌ته‌وا‌وی هه‌ستمان به‌زیند‌وێتی یه‌كێتی زانایان كرد كه جیا‌وازی نه‌كرا له نێوان زانایاندا .
مامۆستا مه‌لا عبدالسلام ره‌ئوف وتاربێژی مزگه‌وتی ڕاپه‌ڕین له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ وتی :
به‌ڕاستی كارێكی زۆر باش بو‌و كه لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان پێی هه‌ستا به‌ڵام مه‌رج نی یه خه‌ڵاته‌كان ماددی بن وه إنشا‌والله ده‌بێته هانده‌رێكی باش بۆ زانایان . وه له داهاتو‌ودا ده‌كرێت ئه‌و جۆره مه‌راسیمانه خه‌ڵكی زیاتر و شایسته تری بۆ بانگێشت بكرێت و گرنگی پێ بدرێت .
|