لقی سۆران پێشوازی لەبەرپرسی مەكتەبی رێكخراوە جەماوەریەكانی لقی 10ی پارتی دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

سەرلەبەیانی 27/9/2013 لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەئامادەبونی بەرپرسی لق‌و هەروەهابەرێوەبەری ئەوقافی سۆران پێشوازی كردلە بەرێز عبدالواحید رواندزی بەرپرسی مەكتەبی رێكخراوە جەماوەریەكانی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان .

ئەمەو لەدیدارێكی نێوانیاندا كۆمەلێك بابەتی هەنوكەی‌و رووداوی سیاسی ناوچەكەخرانە بەرباس‌وهەروەها كاروچالاكی رێكخراوەكانی مەدەنی ‌وپیشەییەكان لەمەڕرۆل ‌وكاریگەریان لەسەرپرۆسەی سیاسی‌وبەروەو پێشچوونی بواری ئاینی‌و رۆشنبیری لەكوردستان قسەی لەبارەوە كرا.

هەروەك جەختیش لەسەررۆلی گرنگی مامۆستایانی ئاینی‌وكاریگەریەكانیان لەسەر بواری پەروەردەی‌و وشیاری تاك لەكوردستان بەبیاخەوە هەلسەنگێنراوبەپێویستیش زانراكە رێكخراوەكان رۆلی زیاتر ببینن بۆبەرجەستەكردنی ماف‌و داخوازیەكانی هاوولاتیان لەكوردستان.

شایەنی وتنە هەرلە دیدارەكەدا دوپاتی هەماهنگی‌و هاوكاری نێوان هەردوولاكرایەوەودانیشتنەكەلەكەشێكی دۆستانەداكۆتای پێهات.