لقی سۆران پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێردەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

دوێنێ 26/9/2013 دووشەممە هاورێ لەگەل مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ،دكتۆر دیاربەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو شاندێكی یاوەری لە بەرێوەبەرایەتیەكە سەردانی بارەگای لقی سۆرانی یەكێتی زانایانی كردو لەلایەن بەرپرسی لق مامۆستامەلاخالدمەلەكی بەگەرمی پێشوازی كران ،

ئەمەو لەدانشیتنێكداكەئەندام‌وكارگێرانی لق ئامادەی بوون، مەبەست‌و ئامانجی سەردانەكەلەلایەن شاندی میوان رونكرایەوەو رەوشی ئاینی بەگشتی‌و مامۆستایانی ئاینیش لەسنورەكەخرایە بەرباس‌و گفتوگۆ،

بۆئەم مەبەستەش پالپشت‌و هاوكاری بەرێزیان بۆمامۆستایانی ئاینی دووپاتكرایەوەو خزمەتكردنی زانایانی بەئەركی سەرشانی خۆی زانی‌و بەخۆشحالیشەوە روانیە ئەوهەماهەنگی‌و هاوكاریەی كەلەنێوان لقی سۆران‌و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەدیدەكرێ،كەبەیەكەوە هاوخەمن لەبەرێوەبەردنی كاروچالاكیە ئاینیەكانی دەڤەرەكە.

هەروەك لەلایەن خۆشیانەوە هەریەك لەبەرپرسی لقی سۆران‌وبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سوپاسی شاندەكەیان كردبۆسەردانەكەو ئومێدی سەركەوتنیان بۆخواستن.