لقی شه‌ قلاوه‌ يه‌ كێتی زانايانی ئايينی ئيسلامی كوردستان به‌ شداری كرد له‌

پرسه‌ى خوالێىخۆشبو مه‌لا جلال اسماعيل باويانه‌يى

 

سه‌رله‌به‌يانى ٢٧/٨/٢٠١٣ز مامۆستا مه‌لا جه‌لال اسماعيل ته‌ها باويانه‌يى دواى ململانێه‌كى زۆر له‌گه‌ل نه‌خۆشى له‌شارى هه‌ولێر كۆچى دواي كرد دواتر گه‌رێندرايه‌وه‌ بۆ زێدى خۆي و له‌ گۆرستانى گوندى باويان به‌ ئاماده‌بوونى كه‌س و كارو به‌رپرسانى سياسى و ئيدارى و زانايانى ئايينى و لاوان و ريش سپيان به‌خاك سپێردرا

جيگه‌ى ئاماژه‌پێدانه‌ مه‌لا جه‌لال دواى ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى خانه‌نشين كرابوو به‌لام به‌هۆي پێويستى ئه‌وقاف به‌تواناى به‌رێزيان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست به‌رده‌وام بوو له‌ به‌جێ گه‌ياندنى ئه‌ركى پيش نوێژو ووتارخوێنى

به‌ناوى لقی شه‌ قلاوه‌ يه‌ كێتی زانايانی ئايينی ئيسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و زانايانى ئايينى و خانه‌واده‌ى به‌رێزيان ده‌كه‌ين دلگرانين به‌كۆچى له‌ناكاوى مامۆستا مه‌لا جلال باويانه‌يى

له‌خواى په‌ روه‌ رديگار داوكارين خوالێخۆشبو و به‌به‌هه‌شتى خۆي شادبكات

انا لله وانا اليه راجعون

پرسه‌ له‌ مزگه‌وتى (عومه‌رى كورى خه‌تاب)ه‌ له‌ حه‌رير

 

 

ڕاگه‌ ياندنی. لقی شه‌ قلاوه‌ ی يه‌ كێتی زانايان