لقی سلێمانی بەشداری لە كۆنفرانسێكی ژینگەیی دەكات

ڕاگەیاندنی لق / لقی سلێمانی:

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی لقی سلێمانی رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 28/8/2013 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان  كە پیكهاتبوون لە بەڕێزان [م/محمد كەڵكەسماقی ] ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی و چەند كارگێڕ ناوچەیەك لە ناوچەكانی [ 1+2+3+4]ی ناو مەڵبەندی شاری سلێمانی لەسەر بانگێشتی ڕێكخراوی [ ژینگەیەكی تەندروست و سەوز لە كوردستان ] بەشداریان كرد لە كۆنفرانسی رێكخراوی ناوبراودا بە ناونیشانی [ سیاسەتی نیشتمانی بۆ ژینگەیەكی تەندروست].

سەرەتای دەستپێكردنی كۆنفرانسەكە بە وتەی بەخێرهاتنی ڕیكخراوی ناوبراو دەستی پێ   كرد، و هەر یەك لە بەڕێزان نەرمین عوسمان وەزیری پێشوی عیراقی فیدراڵ تیشكی كورتی خستە سەر هۆكارەكانی پیسبوونی ژینگەی جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی.

پاشان وتەی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لە لایەن بەڕێز   [م/محمد كەڵكەسماقی ] كە ئاماژە بوو بە باراستنی ژینگە لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە وە هەروەها رۆڵی زانایانی ئاینی لەو بوارەدا و هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لەو مەترسیەی رووی لە ئیستای جیهان كردووە بە تایبەتی كوردستان.

پاشان بەڕێز م/ دارا محمد ئەمین وەزیری پێشوی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بابەتێك بە سەرنج و تێبینیەكانی ئاماژەی بە كۆمەڵیك لایەنی گرنگ لە بواری كیشەكانی ژینگەو چۆنیەتی چارەسەركردنی كرد،پاشان بەڕێز م/ فازل عومەر سەرۆكی فارمانگەی ڕێكخراوە ناحوكمیەكان بەشداربوو بەباتێك بە چەند سەرنج و تێبینیەك كە داویكرد پرسی چارەسەری كیشەی ژینگە لە ناو هۆڵەكاندا نەخنكێنرێ‌ و بخرێتەوە بواری كرداری لە دەرەوە و لە ناو كۆمەڵگادا، پاشان هەریەك لە نوێنەری ڕێكخراوەكان بە پرسیار و پێشنیارەكانیان بەشدار بوون لە كۆنفرانسەكەدا.