ناوچەی زرارەتی یەكێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەری نوێی ناحیەی دارەشەكرانی كرد

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 سەر لە بەیانی  27/ 8 / 2013 مامۆستا مەلا سید محمد سید عزیز بەرپرسی ناوچەی زرارەتی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەیاوەری ئەندامانی ناوچە، سەردانی بەرێوەبەری ناحیەی دارەشەكرانی كرد، بەمەبەستی دەست بە كاربوونی وەك بەرێوەبەری نوێ‌و پیرۆزبایان ئاراستەكرد لە لایەن بەریًوەبەری ناحیە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێكرا، باشان سەردانی ئاسایشی دارە شەكرانیان كرد، وەلە دانیشتنەكانیاندا باس لە رەوشی ئێستا هەرێمی كوردستان‌و، رەوشی مامۆستایانی ئاینی سنوری ناوچەكە كرایەوە، تأكید لە هەماهەنگی یەكتر كرا بۆ خزمەت گەیاندن بە كۆمەڵگا.

وەلەهەمان رۆژدا لە ناحیەی دارەشەكران لە گەڵا بەرپرسی ناوچەی خانزاد كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا بە مەبەستی هاوكاری كردن‌و ئاگادار بوونیان لە رەوشی كوردانی رۆژئاوا، بەهەماهەنگی یەكتر.