چالاكیەكانی لقی كۆیەی زانایان

لقی كۆیە- راگەیاندن:

 1. بەشداریمان هەبوو لە دەزگا راگەیاندنەكانی تەلەفیزونی ئاسمانی و ناوخۆیی وە لە رادیۆیەكانی بەبەرنامە و وتار و پرسیار و وەلام و وتارمان هەبوە لە مزگەوتەكان لە شەوانی قەدر بەشێوەیەكی بەرچاو .

 2.لە بەرواری 16-8 شاندێكی لقەكەمان بەشدریمان كرد لە یادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی ئیران كە جیگای خۆشحالی ئامادەبوان بوو .

 3. لە بەرواری 18-8-2013 بە ئامادەبونی بەرپرسی لق و كارگێرانی لق سەردانی لیژنەی ناوچەی كۆیەی پ.د.ك. كرد بە مەبەستی یادی دامەزراندنی 67 مین سالرۆژیانەوە كە جیگای رێز و پێزانین بوو .

 4. لەبەرواری 19-8-2013 بەرپرسی لق و كارگێرانی سەردانی بەرێز بەرێوبەرایەتی ئەوقافی كۆیەمان كرد بە مەبەستی زیاتر هەماهەنگی لە نێوان یەكێتی زانایان و ئەوقاف كە زۆر بەرێزەوە پێشوازیان لێ‌ كردین .....