لقی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست

ڕاگەیاندنی لق /ملا محمد كەڵكە سماقی

بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و، بە ئامادە بوونی كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەكان بەمەبەستی بەرەو پێشچونی كارو چالاكییەكانیەوە، لقی سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 29/8/2013 كۆبونەوەی ئاسایی بە ئەنجام گەیاند.

سەرەتای كۆبونەوەكە بە وتەی بەڕێز مامۆستا نجم الدین دەستی پێكرد، لە ووتەكەیدا سەرەتا بەڕێزیان دەستخۆشی و سوپاسی مەكتەبی تەنفیزی بە گشت مامۆستایانی ئاینی ڕاگەیاند لە بەرامبەر هەوڵ و كۆششەكانیان لە ڕەمەزانداو بەتایبەتی بانگەشەی ووتار بێژەكان بۆ هاوكاری و كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ براكانمان لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان، هەروەها لە درێژەی وتەكەیدا بەڕێزیان ئاماژە ی بە دووخاڵ كرد:

 یەكەم: ئەنجامدانی هەڵمەتی خوێن بەخشین بە نەخۆشیەكانی تالاسیما لە لایەن لقی سلێمانی و سەرجەم ناوچەكانی ناوە وەودەوروبەری مەركەزی شاری سلێمانی و دیاریكردنی روژێك لە بانكی خوینی سلێمانی.

دووهەم : ڕێگە نەدان بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە مزگەوتەكانداو هەڵنەواسینی پۆستەرات بەدیواری مزگەوتەكانەوە .

پاشان هەریەك لەمامۆستایانی بە ڕێز بە ڕاو بۆ چونەكانیان كۆبونەوەكەیان زیاتر بەپێزكردو لەكۆتایدات كۆبونەوەكە بە سەركەوتویی بەكۆتا هات .