لقی چەمچەماڵ كۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجام دەدات

راگەیاندنی لق/ مەلامژدەشوانی.

 

      سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 29/8/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و بە ئاماەبونی كارگێرانی لق و بەرپرس وكارگێرانی ناوچەكان لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی مانگانەی سازكرد،كەتیایدا چەندین خاڵ وتەوەری گرنگ گفتوگۆو شی كردنەوەی بۆكرا لەوانەش:

1-     ستایش كرنی رۆڵ و كارو ماندوبونی ستافی لق لەماوەی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا.

2-     پەیامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان لەسەر هەڵبژاردنەكان و پاپەندبونی مامۆستایانی ئایینی پێوەی.

3-     كۆنگرەی نەتەوەی كوردوگرنگی و بایەخەكانی بۆمیللەتەكەمان.

4-     كۆكردنەوەی هاوكاری بۆكوردانی رۆژئاواوەك ئەركێكی ئاینی و نیشتیمانی كەلقی چەمچەماڵ بەهاوكاری ئیدارە

ی قەزاكەرایان گەیاندوە.

لەكۆتایدا لێپرسراوی لق وەك هاندان ود ەست خۆشی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیەهەر سێ‌ ناوچەی چەمچەماڵ و

شۆرش و بەردەقارەمان.