رانيه: ملا شێخه‌ کۆچی دوایی کرد

راگه‌یاندنی لقی رانیه

به‌رواری (31/8/2013) کارگێری ناوچه‌ی رانیه‌ (ملاشێخه‌ شێخه‌ عبدالله) ناسراو به‌ ملا شێخه‌ی زه‌نگڵ، به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌وه‌ کۆچی دوایی کرد، لە مەراسیمی بە خاك سپاردن‌و پرسەكەیدا لقی رانیەی یەكێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی لە ئەنجامی خۆ بە خاوەن زانین بەشداریان كرد، هەروا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بە یاوەری مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك بەشداری پرسەكەیان كرد.

شایانی باسە جەنابی مامۆستا ئه‌ندامێکی کارای ناوچه‌ی رانیه‌ بوو، پێشتریش به‌رپرسی ناوچه‌ بوو، له ‌کاره‌که‌ی خۆیدا دلسۆزانه‌ کاری ده‌کردو، ئه‌ندامێکی چالاکی  یه‌کیتی زانایان بوو. له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌ پارێینه‌وه‌ سه‌بوری که‌س و کاری بدات و به‌ به‌ هه‌شتی به‌رینی شاد بکات .

     انا لله وانا الیه راجعون