مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا ئیبراهیمی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌كات

دوێنێ شه‌و (مامۆستا ئیبراهیم عوسمان عبدالعزیز) كوڕی گه‌وره‌ی (مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز) له‌ شاری سلێمانی له‌دوای ته‌مه‌نی شه‌ست و دووساڵی كۆچی كرد.

به‌م بۆنه‌وه‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

بۆ خانه‌واده‌ی مامۆستا ئیبراهیم عوسمان عبه‌دولعه‌زیز
به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌، پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌‌و ته‌واوی‌و دۆست‌و ناسیاوانی مامۆستا ده‌كه‌ین‌و، ده‌پاڕێینه‌وه‌، خوای مه‌زن به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات‌و، سه‌بووری ئێوه‌ش بدات.

إنّا لله وإنّا إلیه راجعون
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
5/9/2010