لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بەرواری 31/8/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری و ئامادەبوونی جێگرو كارگێڕو ئەندامانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەكانی سەربەلق لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

سەرەتای كۆبونەوەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان لێپرسراوی لق تیشكی خستە سەركارو چالاكیەكانی یەكێتی زانایان لەم ساتە وەختەداو پاشان كۆبونەوە تیشكی خستە چەند تەوەرێك

لەتەورێكی كۆبونەوەكەدا باس لە ڕێنماییەكانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی كرا تایبەت بە بەڕێوەچوونی بانگەشەو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پێویستی بێ‌ لایەنی مامۆستایانی ئاینی لە مزگەوتەكاندا دووپاتكرایەوەو لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لە یەكڕیزی و برایەتی و تەبایی نێوان مامۆستایانی ئاینی كرا لە دەڤەرەكەو بەخاڵێكی گرنگ لەقەڵەم درا هەروەها كۆبونەوە بەپێویستی زانی حكومەتی هەرێم لە سنورەكە ئاوڕی جدی لە پشكی دامەزراندنی مامۆستایان و كارمەندانی مزگەوتەكان بداتەوە بەتایبەت لە ناوچەی كفری

پاشان ڕاپۆرتی لێژنە ناوچەكان خوێنرایەوەو هەڵسەنگاندیان بۆكراو دەستخۆشی كارو چالاكیەكانیان لی كرا