كەلار : بەبەشداری لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان خولێكی ڕێنمایی و فێركاری بۆ حاجیانی سنوری گەرمیان بەڕێوە چوو

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 29/8/2013 بەبەشداری شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و بەڵێندەران بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی گەرمیان خولێكی ڕێنمایی و فێركاری بۆ ئەو كەسانە بەڕێوە برد كە بۆ ئەمساڵی فەریزەی حەج ناویان دەرچووە

سەرەتا مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی گەرمیان لە ووتەیەكدا بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد و پاشان مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان لە ووتەیەكدا پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە ناویان دەرچووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و هیوای سەفەرێكی سەركەوتوی بۆخواستن و داوای لێ‌ كردن بە جوانی ئەركەكانیان ڕاپەڕێنن و خۆڕاگر بن و نزای خێر بۆخۆیان كەس و كارو خاك و نیشتمانەكەیان بكەن

پاشان لەلایەن مامۆستایان و بەڵێندەرانەوە ووتە پێشكەش كرا و باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو ئەركە كرا