لقی سۆران بەشداری پرسەی دایكی مەلاسولەیمان هەسنانی دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بە مەبەستی دەربرینی هاوخەمی‌و بەشداربونیان لە پرسەكە، ئەمرۆ 1/9/2013 شاندێكی لقی سۆران بە سەرۆكایەتی مەلا خالد مەلەكی بەرپسی لق‌و یاوەری مەلا وەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، لە گوندی هەسنان ئامادەی پرسەی مامۆستا مەلا سولەیمان هەسنانی بوون بە بۆنەی كۆچی دوای دایكی بەرێزیان، ئەمەو لە نزیكەوە هاوخەمی خۆیان بۆ بەرێزیان دەربری‌و داواكاربوون لەخوای مەزن كە خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكاو سێبوریش بداتەكەس‌و كارەكەی.