لقی سۆران پێشوازی لەوەزیری ئەوقاف دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

لەو سەردانەیدا كە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی بۆ دەڤەری سۆران ئەنجامیدا، لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بە گەرمی پێشوازی لە بەرێزیان‌و شاندی یاوەری كرد.

لە كۆبەونەوەیەكدا لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران كە بەرپرسی لق بەرێز مەلا خالد مەلەكی‌و كارگێران‌و ژمارەیەك مامۆستای ئاینی ئامادەبوون، وەزیری ئەوقاف رۆلی زانایانی سنورەكەی بەرزنرخاندو، بە بایەخەوە باسی لە كارو چالاكیەكانی ئەوقاف‌و لقی سۆران كرد، هەروەك ئاماژەشی بەو هەماهەنگیە كرد كە لە نێوان لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران لەسەر بنەمای خزمەتكردنی بواری ئاینی‌و زانایانی سنورەكە دروستبووە.

لە بەرامبەریشدا لقی سۆران سوپاسی هەلوێستی جەنابی وەزیری كردو هیوای خواست كە زیاتر هەول بدرێت بە مەبەستی خزمەتكردنی زانایان كە پێشەنگی بواری زانست‌و زانیاری‌و هەلوێستی نەتەوەی بوونە لەكوردستان.