شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری فیستڤاڵێكی تایبەت بە تصوف دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 5/9/2013 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لق و هەریەكە لەبەڕێزان مامۆستا مەلا سەلام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مەلا محمد حەمەئەمین و مامۆستا مەلا عومەر فارس كارگێڕانی لق بەشدارییان كرد لە فیستڤاڵی تایبەت بە ڕێوڕەچەی نەقشبەندی و بەرهەمی شاعیرەكانی لە هۆڵی ئوتێل پەرێژ لەشاری سلێمانی

لەو مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسان و زانایانی ئاینی و شێخانی تەریقەت ئامادەی بوون چەندین ووتارو توێژینەوەو لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا