كەلار : بەبەشداری لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان چەند چالاكیەك لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەواری ئەنجام درا

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 8/9/2013 بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی حكومی و ڕێكخراوەیی و زانایانی ئاینی لە ژێر دروشمی ( تەنها یەك نەخوێندەوار لە كوردستان بمێنێت زۆرە ) و لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەواری چەند چالاكیەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلارەوە ئەنجامدرا.

بەم بۆنەیەشەوە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان لە كەلار بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار مەراسیمێكی ڕێكخست كە چەندین ووتارو چالاكی تێدا ئەنجامدراو، هەر لە مەراسیمەكەدا مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگی و پێگەی خوێندن و خوێندەواری و ڕێگاچارەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ بنبڕكردنی نەخوێندەواری.