سۆران: سەرۆكی یەكێتی زانایان چەند سەردانێك ئەنجام دەدات

راگەیاندنی لقی سۆران:

بەرێز مەلا عبدالله مەلاسەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بە یاوەری مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و ستافەكەی و هەروەها یاوەری مەلا وەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، سەردانی بارەگای لقی 10 ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو لەلایەن دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لق‌و كارگێرانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

 

ئەمەو لە دانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان‌و بە پیرەوەچوونی هەلبژاردنی پەرلەمان كراو، جەخت لەسەر قولكردنەوەی گیانی ئاشتی‌و برایەتی كرایەوەوخۆدوورخستنی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كە ببێتە مایەی نیگەرانی‌و تێكچوونی باری ئەمنی بە زەرورەت زانرا بۆئەوەی بە شێوەیەكی مەدەنیانە پرۆسەكە بەڕێوەبچێ، هەروەك لەو بارەشەوە رۆلی زانایانی ئاینی سەبارەت بە هۆشیاركردنەوەی هاولاتیان لە تێگەیاندنی رۆشنبیری هەلبژاردن‌و چۆنیەتی رۆیشتن بەرەو سوندوقەكانی دەنگدان بە بایەخەوە باسكرا.

 

لەلایەكی ترەوە هەمان شاند بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی بەسەركردەوەو لەلایەن بەرێوەبەری پەروەردە مامۆستا عەزیز سەعید پێشوازی لێكرا، لەو دیدارەی نێوانیاندا رەوشی پەرەوەردەو خوێندن لە سنورەكە هەلوەستەی لە بارەوە كراو، شاندەكە هیوای خواست ساڵی نوێی خوێندن سالێكیتر بێت لە بەرەوپێشچوونی بواری پەروەردەو فێركردن لە كوردستان‌و بەرزبونەوەی ئاستی زانستی ناوچەكە، هەروەك هەردوولا رایانگەیاند كە مامۆستایانی ئاینی بەردی بناغەی فێركردن‌و هزری رۆشنبیری بوونە لە كوردستان.

 

دوابەدوای سەردانەكەیان بۆ پەروەردەی سۆران، شاندەكە دەزگای ئەیلولی سۆرانیان بەسەركردەوەو ئەمەو لەلایەن حاجی میرخان بەرپرسی دەزگاكە بەگەرمی پێشوازی كران‌و، لەو دیدارەی لە نێوانیاندا ئەنجامدرا رۆلی زانایان لەمەڕ سەرخستن‌و كاریگەریان ‌و پالپشتیكردنی شۆرشی ئەیلول و خزمەتكردنیان بە مافەڕەواكانی گەلەكەیان هەلسەنگێنراو هیوایان خواست كە بە هەموولایەك ئەو ئەزموونەی لە بەردەستدایە لە كوردستان بیپارێزن‌و باشتر كار بكرێت بۆ سەرخستنی مافەكانی گەلی كورد.