لقی سلێمانی زانایان لە سمینارێكی تایبەت بە بەختەوەری خێزان

ڕاگەیاندنی لق / ملا محمد كەڵكەسماقی

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 9/9/2013 لەسەر بانگهێشتی هەردوو ڕێكخراوی (ئەزموون‌و شاریا) نوێنەری لقی سلێمانی ملا محمد كەڵكە سماقی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەری ئەوقافی سلێمانی و چەند نوێنەرێكی تر لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی حكومی بەشداریان كرد لە كۆنفرانسێك لەژێر ناونیشانی (بەختەوەری خێزان بەختەوەری كۆمەڵگایە).

شایانی باسە لقی سلێمانی بە وتەیەك بەشداریان كردو لە وتەكەدا بە كورتی ملا محمد كەڵكە سماقی تیشكی خستە سەر (كۆمەڵگای بەختەوەر بەخێزانی بەختەوەر بنیات ئەنرێت) لەژێر تیشكی ئایەتەكانی قورئان و فەرمودە شیرینەكانی پێغەمبەر‌و، هەروەها باسی لە ڕۆڵی زانایانی ئیسلام كرد لە كۆن و لە ئێستادا كە هەوڵ و كۆششیان بۆ بەدیهێنانی بەختەوەری خێزان و كۆمەڵگا بووە و بەردەوامیشن تا كۆتایی.

لە كۆتاییدا هەردوو ڕێكخراوی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بە ئامادەبوونی نوێنەری زانایان و جەختیان لەوە كردەوە كە زانایان توێژێكی پێویستن لە كۆمەڵگادا و لە بەرامبەریشدا نوێنەری زانایان دەستخۆشی كرد لە هەردوو ڕێكخراوی ناوبراوو گشت ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە. جێگەی باسە كە كۆنفرانسەكە (5 ) پێنج كاتژمێرو نیوی خایاندو لەكۆتایدا بەخۆشحاڵی هەموو لایەكەوە كۆتای بە كۆنفرانسەكە هات .