لقی پشدەر سەرپەرشتی افتیتاحی مزگەوتی گوندی بەستێ‌ ئەكات

بەرواری 5/8/2013 بەئامادەبونی  لێپرسراوی لق م ملا أحمدی خانقاو كارگێڕانی لق ملا علی ئاوەژەیی و ملاسیدعبدالرحمن وئەندامانی فتواو بەرپرسی ناوچەی هەڵشۆ و ژمارەیەك مامۆستایانی سنورەكەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی قەڵادزێ‌  سەپەرشتی كردنەوەی مزگەوتی گوندی بەستێمان كرد . ئاهەنگەكە لەلایەن كارگێڕی لق م ملاسید عبدالرحمن بەڕێوەچوو .بەرنامەكانیش بەم شێوەیەبوو :

 1 /  سەرەتا قوڕئان خوێندن  ..

 2 / وتەی بخێرهاتن بەناوی دانیشوانی گوندەكەوە لەلایەن  م عبداللتیف ..

 3/ ووتاری لقی پشدەری زانایانمان لەلایەن م ملا احمدی خانقا لێپرسراوی لق..

 4/ وتاری ئەوقافی پشدەر لەلایەن م ملا صالح بەرپرسی تێبینەرایەتی ..

 5/ بەچەند سرودێكی دینی كۆتایی پێهات ..