لقی چەمچەماڵ و ئیدارەی شار هەفتەی هاوكاریان بۆ كوردانی رۆژئاوا ئەنجامدا

راگەیاندنی لق/مەلامژدەشوانی.

 

لە نێوان رۆژانی چوارشەممە 28/8 تا 3/9/2013 هە لمَەتێكی كۆكردنەوەی پیتاك و هاوكاری دەستی پێ‌ كرد كە ئیدارەی چەمچەماڵ بە هاوكاری لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان ئە نجامیان دا.

شایانی باسە لەو هەڵمەتەدا رێژەیەكی باش لەپارەو شتومەك لەلایەن خەڵكی سنورەكەوە كۆكرانەوەو دواتر لەلایەن لیژنەیەكەوە كەپێكهاتبون لە نوێنەری لقی چەمچەماڵ و قایمقامیەت و ئەوقافی گەرمیان بەسەر ئاوارە كوردەكانی رۆژئاوادا دابەش كران.