شاندێكی ناوچەی خانەقین سەردانی كۆمیتەی ڕێكخستنی رۆژئاوای یەكێتی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ناوچەكەیان شاندێكی ناوچەی خانەقینی سەربەلقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا مەلا نجم عبدالله بەرپرسی ناوچەو هەریەكەلەبڕێزان مامۆستا عبدالرحمن محمد سعید و مامۆستا ریاز علی كارگێڕانی ناوچە سەردانی كۆمیتەی ڕێكخستنی ڕۆژئاوای یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كردو بەگەرمی لەلایەن بەرپرس و كادیرانی كۆمیتەكەوە پێشوازی كران

سەرەتا مامۆستا مەلا نجم بەناوی خۆی و ناوچەكەیەوە پیرۆزبایی لە  ئاسۆ محمد سایەخان كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەكو بەرپرسی نویی كۆمیتەو هیوای سەركەوتنی بۆخواست لەپێناو خزمەتكردنی شارەكەداو لەبەرامبەریشدا بەرپرس و ئەندامانی كۆمیتەی رۆژئاوا خۆشحالی خۆیان بۆ سەردانی شاندی زانایان دەربڕی