شاندێكی ناوچەی خانەقین سەردانی بەشی پۆلیسی خانەقین دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان:

پاش ئەوەی بەشی پۆلیسی خانەقین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانەوە وەكو خزمەتیكی بەئاسایشی شارەكە لە شاری خانەقین كرایەوە ، شاندێكی ناوچەی خانەقینی سەربەلقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا مەلا نجم عبدالله بەرپرسی ناوچەو هەریەكە لەبەڕێزان مامۆستا مەلا عبدالرحمن محمد سعید و مامۆستا مەلا ریاز علی كارگێرانی ناوچە سەردانی بەشی پۆلیسی خانەقینیان كردوو لەلایەن عەمید  ئازادەوە بەگەرمی پێشوازی كران و شاندی زانایان بەناوی زانایانی ئاینی یەوە پیرۆزباییان لە تەواوی دانشتوانی خانەقین كرد بەبۆنەی كردنەوەی ئەو بەشەوەو بە فاكتەریكی باشیان وەسف كرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەكەیان و لەبەرامبەریشدا عەمید ئازاد خۆشحالی خۆی بۆ سەردانی شاندی ناوچەی خانەقین دەربری