خانەقین : ناوچەی خانەقینی یەكێتی زانایان بەشداری لەبەڕێكردنی حاجیانی شارەكەیان كرد

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

لەنێو ئاپۆڕای موسوڵمانانی شاری خانەقینداو وەكو پیرۆز سەیركردنی ئەركەكەیان شاندێكی ناوچەی خانەقینی سەربەلقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداریكرد لە بەڕێكردنی ئەو بەڕێزانەی بۆئەمساڵ ناویان هەبووەو بەشداری لەبەجێهێنانی فەریزەی حەج دەكەن

شایانی باسە ژمارەی ئەمساڵی حاجیانی سنوری خانەقین (108) كەسەو لە ڕێورەسمێك و پەرۆشیەكی زۆردا لەبەردەم مزگەوتی عمر ئەبی حەفص خواحافیزبونیان لەدۆستان و كەس و كاریان كرد و بەرەو ووڵاتی عەرەبستانی سعودی بەڕێكەوتن