لێژنەی فەتوای هەولێر لە هەشت مانگی ڕابردوو زیاتر لە (704) كێشەی هاوڵاتیانی جارەسەركردووە

لێژنەی فەتوای هەولێر لە هەشت مانگی ڕابردوو زیاتر لە (704) كێشەی هاوڵاتیانی جارەسەركردووە

 

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

لیژنەی فەتوای هەولێر، هەموو ڕۆژانی (دووشەممە و پێنج شەممە) لەبارەگای لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لە مزگەوتی صواف دانیشتنی خۆیان بەرێوەدەبەن‌و، خەڵكانێكی زۆر سەردانی ئەم لیژنە دەكەن ، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكانیان ، لەڕێگای شەریعەتی ئیسلامەوە .

 

بەرپرسی لێژنەی فەتوای هەولێر مامۆستا مەلا ئەنوەر سێبیرانی، بە نووسراوێكی فەرمی لە بەرواری 23/9/2013، پێی ڕاگەیاندین كە ئاماری كار‌و چاڵاكییەكانی لیژنەی فەتوای هەولێڕ لە هەشت مانگەی ڕابردوو  واتە ( 1 / 1 / 2013  تاوەكو 31 / 8 / 2013 ) زاینی .

 

بەم شێوەی خوارەوەیە:-

 

1- ( 159) كێشەی تەڵاق خواردن .

2- (90) تەلاقدان، كە نووسراو كراوە بۆ دادگای هەولێر . 

3- (85) كێشەی خولع .

4- (85) كێشەی دووبارەكردنەوەی مارەبڕین .

5- (64) كێشەی میرات .

6- (46) پرسیار دەربارەی كێشەی كرین‌و فرۆشتن

7- (90) پرسیاری دەربارەی كرین كەل‌و پەل بەقیست .

8- (60) پرسیار دەربارەی سولفەی خانووبەرە .

9- (25) كێشەی شیر خواردن .

 

 

بەم پێیە كۆی ئەم كێشەو داواكارییانەی لە لێژنەی فەتوای هەولێر یەكلایی كراونەتەوە گەیشتوتە (704) داواكاری‌و هەریەكەیان دوای بەدوادا چوون‌و گرتنەبەری رێگای شەرعی چارەسەر‌و ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە .