لقی سۆران ئامادەی ڕێورەسمی بە خاك سپاردنی مەلا ئەحمەد سیدەكەیی دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

رۆژی 23/9/2013 دووشەممە شاندێكی لقی سۆران كە پێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و مەلامستەفا باپشتی كارگێری لق، بە یاوەری مەلا وەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و مەلا عمرسیدەكەیی بەرپرسی رێكخراوی سیدەكانی زانایان، ئامادەی رێورەسمی بە خاك سپاردنی خوالێخۆشبوو مەلا ئەحمەد سیدەكەی بوون ل ەناحیەی سیدەكان.

ئەمەو دوای كۆتايی هاتنی رێورەسمەكەش شاندەكە بەشداری كرد لە پرسەكەو لە نزیكەوە هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بنەمالەی خوالێخۆشبوو كردوو هیوای سێبوریان بۆ خواستن و داواكاریش بوون خوای گەورە رۆحی مامۆستا بە بەهەشت شادبكات.