لقی سۆران بەشداری كردنەوەی مزگەوتێك دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

پێش نیوەرۆی 24/9/2013 شاندێكی لقی سۆران كە لە بەرێزان مامۆستا مەلا مستەفا باپشتی‌و، مەلا رسول گەزنەی‌و، مەلا یوسف احمد كاگێرانی لق پێكهاتبوو بە یاوەری مەلا وەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، لە گوندی روست سەر بە ناحیەی سمیلان بەشداری كرد لە كردنەوەی مزگەوتی گوندەكە.

ئەمەو لە رێورەسمی كردنەوەكەدا بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بە ناوی لقی سۆران‌و ئەوقافەوە وتەیەكی پێشكەش كرد كە تیایدا رۆلی  گەورەی مزگەوت‌و بایەخی لە كۆمەلگای كوردیدا خستەروو، هەروەك راشیگەیاند كە مزگەوت كە لە هەموو بوارەكاندا خزمەتی گەورەی بە گەلی كوردو زانست‌و فەرهەنگی كوردی كردوە.

ئمەو لە كۆتای رێورەسمەكەدا چەند سروودێكی ئاینی پێشكەشكران‌و كۆتای بەرێورەسمەكەهات.