سەرۆكی یەكێتی زانایان بەشداری پرسەی مەلا محمد سیدەكەیی دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەرێز مامۆستا مەلا عبدالله مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە ناحیەی سیدەكان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مەلامحمد سیدەكەیی كرد.

ئەمەو لە پرسەكەدا بەرێزیان پەرۆشی‌و هاوخەمی خۆی بۆ بنەمالەی خوالێخۆشبوو دەربڕی‌و داواكاربوو لە خوای گەورە كە رۆحی مامۆستا بە بەهەشتی بەرین شاد بكاو سەبوریش بداتە خانەوادەكەی.

لەلایەن خۆشیانەوە خانەوادەی مامۆستا سوپاسی هاوخەمی سەرۆكی زانایان كردو بەرێزەوە بەشداری بەرێزیان لە پرسەكەدا سەیر كرد.