سلێمانی چەند پارچە زەویێك دەداتە مامۆستایانی ئایینی

ڕاگەیاندنی لق / ملا محمد كەڵكە سماقی

دوای هەوڵ‌و كۆششێكی بەردەوامی یەكێتی زانایان بۆ دابینكردنی زەوی بۆ كۆمەڵێك لە ئەندامانی یەكێتی زانایان لە سنوری لقی سلێمانی لهسنوورى شارەوانی عەربەت بەرواری 20/9/2013 بە مەبەستی دابەشكردنی (26) پارچە زەوی بەسەر ئەو مامۆستا بەڕێزانەی كە زەووییەكانیان بۆ دەرچووە لە بارەگای لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا عباس و مامۆستا سعید و مامۆستا محمد كەڵكەسماقی كارگێرانی لق ژمارەی زەوییەكانیان بە سەر مامۆستا بەڕێزەكاندا دابەشكردو بەڕێزەوە گشت مامۆستایان بەڕێكران.

هەر بۆیە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت مامۆستا بەڕێزەكان دەكەین كە سودمەندبوون وە هیوادارین ئەو مامۆستا بەڕێزانەی تریش كە سودمەند نەبوون لە زەوی وەرگرتن زەوییە كانیان پێ‌ بدرێت.

لە كۆتاییدا ئێمە وەك لقی سلێمانی یە كێتی زانایان سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر ئەو هەوڵ و كۆششانەی لە لایەن بەڕێز كاك (جەوهەر) سەرۆكی شارەوانی عەربەت و هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كەهەوڵیان داوە و هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی كاك سالار لە بەشی زەوی و زار وە گشت كارمەندە ماندو نەناسەكانیان لەسەر جەم بەشەكانی شارەوانی عەربەت.

شایانی باسكردنە ئەم مامۆستایانە لە ئێستا فەرمانی زەوی پێدرانیان بۆ دەرنەچووە، بەڵكو پێشتر لە ساڵانی (2006-2007) رەزامەندی زەویان هەبووە‌و، فەرمانی زەویپێدانیان بۆ دەرچوو بوو، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمی شارەوانیەكان دواخرا‌و، ئەم جارەیان بە هەوڵی یەكێتی زانایان زەوییەكانیان پێبەخشران.