ئەنجومەنی لقی شەقلاوەی یەكیتی زانایان كۆبونەوەی فراوانی مانگانەی ئەنجامدا

سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٥-٩- ٢٠١٣ زئەنجومەنی لقی شەقلاوەی یەكیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی ریزدار م. تحسین خۆشناو بەرپرسی لق كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی لەبارەگای لق بە ئامادهبونی سەرجەم كارگیرانی لق و بەرپرسی ناوچەكان ئەنجامدا سەرەتا كۆبونەوەكە بە خویندنی چەند ئایەتیك لە قورئانی پیرۆز دەستی پیكرد ئینجا بەریز بەرپرسی لق كۆیونەوەكەی بەرووی ئامادەبوانی كردەوە بە خستنە رووی چەند رینماییەكی پیویست بۆ وقیعی ئیستای كوردستان تاكو زانایان بە ووشیاری وبەرپرسیاریەوە مامەلە لەگەل واقیعیەكەدا دواتر ئەم برگەو بابەتانە خرانە روو :

١-سالیادی دامەزراندنی یەكیتی زانایان پیرۆز كرا .

٢-پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنەكانی هەریمی كوردستان لە خەلكی كوردستان كرا لقی زانایان داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكات كەوا برایەتی و ئارامی و ئۆقرەیی كوردستان بپاریزن و هەموو لایەك قەبولی ئەوەی تربكات و بەرژەوەندی گشتی لە پیش هەموو بەرژەوەندیەكانی تر دابنین .

٣-سوپاس و دەستخۆشی لە زانایانی ئاینی كرا كەوا رۆلیكی بەرچاویان هەبوو لە هاندانی خەلكی كوردستان بۆچوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و رینمایكردنی جەماوەر تاكو بە وشیاری و بەرپرسیاریەوە پشكداری بكەن و هاوكات بێلایەنی خۆیان پاراست و بەنەفسیكی موسلمانانەو نیشتمان پەروەرانە پەیڤین . پاشان كۆبونەوەكە كۆتایی هات بە گوێگرتن لە راپۆرتی كارو چالاكیەكانی ناوچەكان گیراو رینمایی پیویستیان پێدرا .

 

 

ڕاگە یاندنی لقی شە قلاوە ی یە كێتی زانایان

م یوسف علی گە رە وە یی